ڕاپۆرتی شیكاریی: بەشی یەكەم - كوردۆ فەرەج:
بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تا دێت بەرەو مەترسیی دەچێت و ناوچەكە هەنگاو بۆ جەنگێكی مەترسیدار دەنێت و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش بەردەوام هۆشدار دەدەن، دۆخی ناوخۆیی سوریا و هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر هێزەكانی نزیك لە ئێران لە وڵاتانی یەمەن و لوبنان، بەردەوامی هێرشكردن بۆ سەر غەززە و بەردەوامی شەڕ روسیا و ئۆكرانیا، لە لایەكی دیكەوە مەترسی لە سەر دۆخی ئێران و عێراق و تێكوونی دۆخی ناوخۆیی توركیا، نەچوونی ژێر باری ئێران بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی پێشهاتەكانی روودانی جەنگی جیهانی سێیەم نزیكتر دەكاتەوە و ئەگەرەكانی دابەشبوونی عێراق و گەڕانەوەی سوننە و تەواوی گۆرانكارییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە دووتیۆی راپۆرتێكی شكارییدا.
دۆخی ناوچەكە، بەرەو جەنگێكی فراوان دەڕوات:
هێنری کسینجەر وەزیری پێشووتری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە یەکێک لە سەرەکیترین تیۆرسیەنەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە زۆر مەترسیدار وەسف دەکات و لە بەردەم مەترسییەکدایە کە لە مەترسی جەنگە ئایینییەکانی ئەوروپا گەورەترە.
لە وتارێکیدا بۆ رۆژنامەی سەندەی تایمز باس لەوە دەکات کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڕەوڕووی جەنگێک بووەتەوە هاوشێوەی جەنگی ئایینەکان لە ئەوروپا، بەڵام ئەو جەنگە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەبێت.
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێتە مەیدانی وڵاتانی زلهێز:
کیسینجەر پێی وایە ئەگەر گۆڕانکارییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لێکترازانی ئەو وڵاتانەی لێ بکەوێتەوە، کە بەشداری شەڕەکەن، ئەوکات خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە مەیدانی بەرەوڕووبوونەوەی زلهێزەکانی ناوچەکە، هەروەها دەڵێت لە سەردەمی تیرۆریزم و خۆکوژەکاندا و لەسەردەمی پەرەسەندنی چەکی کۆمەڵکوژدا، دەبێ تێکگیرانە ئایینی و ناوچەییەکان بە هەڕەشەیەکی جیهانی ببینین، چونکە دەبنە هۆی ئەوەی ناوچەیەکی فراوان لە شەڕ و توندوتیژییەوە بگلێت، لە وەها بارودۆخێکیشدا توندڕەویی وەک ئاگر بە خێرایی تەشەنە دەکات و پەرە دەسێنێت.
بوونی یەدەگی نەوت و گاز، ململانێكان توند دەكاتەوە:
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی گواستنەوەدا تێپەڕ دەبێ و ئەو ململانیانەی کە بە ململانێی ژیۆئیستراتژیک دەناسرێت، بۆیە ستراتژی هێزە گەورەکان لێرەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بە ڕوونی دهردهكهوێت.
لە لایەکی ترەوە ئەو ناوچەیە گرنگییەکی زۆری لە ڕووی وزەوە هەیە کە ئەمەش یەکجار زۆر گرنگە، لە لهم ناوچهیه سهرچاوه و یهدهگێكی زۆر گەورەی وزه (نهوت و گاز) بوونی هەیە کە ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر لە سەر سیاسهتی هێزە ناوچهیی و سهروو ناوچهییهكان و هەروەها جیهانی پێشەسازی بە گشتی دادەنێ، بۆیەش ئەوەندەی تر پێگهی ئهم ناوچهیه گرنگ دەکات.
رۆڵی ئاین و ناسنامە، لە ئاسایشی خۆرهەڵاتدا:
هەروەها لە ڕووی ئایین و ناسنامەی جۆراوجۆر هەن کە تەنانەت دەتوانی کەلێنەکان ببینی و رێککەوتن لە نێوان ئایینەکان و ناسنامەکان، هەر ئەوەش وای کردووە کە ببێتە ناوەندی قەیران و ناسەقامگیری و نائاسایشی کە لێرەدا بەم هۆیەوە دیاردەیەک بە ناوی تیرۆریزم سەرهەڵدەدا کە ئەمڕۆکە بە جۆرێک پرسی ئاسایشی بردۆتە قۆناغێکی ترەوە و شەڕی تیرۆر لە ئەدەبیاتی سیاسی و ئاسایشی دا بۆتە دیسکۆرسی زاڵی دهوڵهتان.
دۆخی هێزەكانی نزیك لە ئێران:
لە دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران و حەسەن نەسرۆڵڵا ئەمیندارایی گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، لە راپۆرتێكی شیكاریمدا لە ساڵی 2024 دا بە وردی باسی دوای كوژرانی دوو سەركردەی دیاری نزیك لە ئێرانم كرد، كە ئایا بە كوژرانی ئەو سەركردانە كۆتایی بە شەڕ و ئاژاوە دێت و ناوچەكە ئارام دەبێتەوە یان دەبێتە سەرەتایی جەنگێكی فراوان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هێزەكانی ئیسرائیل وەڵامی توندییان بۆ بەرەی مقاومەش دەبێت و عێراقیش دەبێتە بەشێك لەو دۆخە ناهەموارە، لە ئێستاشدا زۆر بە وردی چاودێری سەكردەكانی حەشدیی شەعبی دەكرێت و بەردەوام هۆشدارییان پێدەدەرێت كە لە ئان و ساتدا دەكرێنە ئامانج و ئێرانیش لە رێگای ئیسماعیل قائانییەوە پەیامەكەی گەیاندووە بەرپرسانی حەشدیی شەعبی و كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی و بەرپرسانی یەكێتی، كە بە هیچ شێوەیەك هێرش نەكەن سەر بەرژوەندییەكانی ئەمریكا و هەموو چالاكییەكانی ناوەوەو دەرەوەی عێراقش رابگرن، بە پێچەوانەوە دەكرێنە ئامانج.
كۆتایهێنان بە دەسەڵاتی ئێران:
لە دوای هێركردنە سەر هێزەكانی حەماس و لە فەڵەستین و حیبزڵلای لوبنان و حوسییەكانی یەمەن، كە بە هێزی سەر بە ئێران دادەنرێن و رووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی ئێران، دوخی ئێران كەوتە لێژیی، تەنیا هێزێك مابێتەوە هێزەكانی حەشدی شەعبییە، بۆیە لە ئێستا ئەمریكا و ئیسرائیل بەردەوام ئامادەكاری بۆ لێدانی لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی دەكەن لە عێراق و تەنگی پێهەڵچنیون و داواش لە عێراق دەكات بە زووی میلیشیاكانی نزیك لە ئێران كە مەبەستی حەشدی شەعبیە هەڵبوەشێنێتەوە و دەسەڵاتی ئیڕان لە عێراق كۆتایی پێبهێنێت و پاشان هێرش بكرێتە سەر ئێران.
هێزەكانی حەشدیی شەعبی لەدوای هەڕەشەكانی ئەمریكا:
هێز و میلیشیا شیعەكانی عێراق بەرانبەر بە هەڕەشە و گوشارەكانی ئەمەریكا نەرمی دەنوێنن و بڕیار دەدەن تەواوی میلیشیاكانیان بخەنە سەر حەشدی شەعبی و پابەندی فەرمانەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بن، لەسەر دەستنەبردن بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و دەستبەرداربوون لە هێرشەكان لە دەرەوەی سنووری عێراق رێكدەكەون.
هەفتەی رابردوو لە دوای دەست پێكردنی هەڵمەتی سەربازیی ئەمەریكا لە دژی حوسییەكانی یەمەن، چەند میلیشیایەكی عێراقی رایان گەیاند كە دەست بە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل دەكەنەوە، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بە تەلەفۆن هەڕەشەیەكی توندی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەوەی هەر جموجۆڵێكی میلیشیاكان گورزی كاریگەری سەربازی بەدواوەیە و دەبێت میلیشیاكان بێنە هەڵوەشاندنەوە، هەفتەی رابردوو فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هێز و میلیشیا شیعەكان كۆبووەوە، شەوی رابردووش چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دا.
دواین كۆبونەوەی هێزە شیعییەكان لە عێراق:
چەند سەرچاوەیەكی ئاگەداری سیاسی ئاماژەیان كرد، هێزە سەرەكییەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دوای گفتوگۆیەكی چڕ لەگەڵ سەركردەی میلیشیاكان، گەیشتنە رێككەوتن لەسەر دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە دۆسیەی سیاسی و یەكخستنی هەموو میلیشیاكان لەگەڵ حەشدی شەعبی، هەر هەمووشیان بكەونە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، جیا لەوە هیچ لەو گرووپ و میلیشیایانە لە دەرەوەی فەرمانی سەربازی كار ناكەن، ئەو رێككەوتنەش لە دوای پشووەكانی جەژنی رەمەزان دێتە جێبەجێكردن.
رێككەوتنەكە باسی ئەوەش دەكات هەر كەسێك بەدەر لە فەرمانەكانی دەوڵەت كاری سەربەخۆ بكات و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بكاتە ئامانج، یان لە دەرەوەی عێراق بە ناوی پاڵپشتیكردنی فەلەستینییەكان هێرش و چالاكی بكات، سزای بەدواوە دێت تا ئاستی گرتن.
حەشدی شەعبی ملیشیاكانی نزیك ئێران دەبێت هەڵبوەشێتەوە:
جۆی وێڵسن، کۆنگرێسمانێکی کۆمارییەکان و کە نزیکە لە دۆناڵد ترەمپ، ڕەخنەی لە یاسای نوێی پەرلەمانی عێڕاق گرت سەبارەت بە حەشدی شەعبی و بە "گاڵتەجاڕی" ناوی برد.
وێڵسن، کەسایەتیی نزیک لە دۆناڵد ترەمپه، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاندووە: "عێراق بە یاسای حەشدی شەعبی کەس هەڵناخەڵەتێنێت کە ئەمە گاڵتەیە و لەوانەیە بارودۆخەکە خراپتر بکات بە دروستکردنی زنجیرە فەرماندەییەکی جیا بۆ میلیشــیاکانی سەر بە ئێران، دەبێت حەشدی شەعبی و هەموو میلیشـــیاکانی ئێران بە تەواوی هەڵبوەشێنرێنەوە. دەشڵێت:'' ترەمپ چاکی دەکاتەوە.
