شارپرێس:
نەخۆشیی شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنەو بەملیۆنان کەس لەجیهاندا توشی دەبن، پزیشكانیش دهڵێن، "نهخۆشى شهكره بەهۆی چەندین هۆکارەوە دروستدەبێت نەک یەک هۆکار".
بۆچونێکی باو لەناو خەڵکدا هەیە کە پێیوایە زۆر خواردنی شەکر دەبێتە هۆی توشبون بەنەخۆشیی شەکرە، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە شەکر دەبێتە هۆی قەڵەویی، ئەمەش لەبەرامبەردا ئەگەری توشبون بەنەخۆشیی شەکرە لەجۆری دوەم زیاد دەکات.
هەروەک بەرگریی ئەنسۆلین کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوریی لەناوچەی سکدا دروستدەبێت، بەشدارە لەگەشەکردنی نەخۆشییەکە.
هەرچەندە قەڵەویی پەیوەندیی بەزیادبونی مەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شەکرەوە هەیە، بەڵام دەتوانێت کاریگەریی لەسەر ئەوکەسانە هەبێت کە کێشیان ئاساییە بەهۆی هۆکارە بۆماوەییەکان یان نەخۆشیەکانی خودبەرگرییەوە.
هۆکارەکانی تری توشبون بەشەکرە بریتین لەکەمیی چالاکیی جەستەیی، خواردنی خۆراکە پرۆسێس کراوەکانو بەتەمەنداچون، هەروەک نەخۆشیی شەکرەی دوگیانیو هەندێک دەرمان مەترسیی زیاد دەکات.
پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست، لەگەڵ وەرزشی بەردەوام، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شەکرەو پاراستنی تەندروستییەکی باش.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
