​ بەرهەمهێنانی پاترییەکی ئەتۆمیی بۆ دەیان ساڵ کاردەکات

هەمەڕەنگ

30/03/2025‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه


تیمێکی زانایان نموونەیەکی سەرەتایی پاترییەکی بچووکی ئەتۆمییان دروستکردووە کە دەتوانێت بۆ دەیان ساڵ ئامێرەکان کارپێبکات بەبێ ئەوەی پێویست بکات بارگاوی بکرێتەوە.

پاتریەکە لەسەر بنەمای کاربۆن-14 دروستکراوە، کە ئایزۆتۆپێکی تیشکدەر و سەلامەتە و تەنها تیشکی بێتا دەردەدات، ئەمەش وایکردووە سەلامەتتر بێت لەچاو سەرچاوەکانی تری تیشکدانەوە.

پاترییەکە بە بەریەککەوتنی ئەلکترۆنە دەرچووەکان لەگەڵ نیمچە ڕێبەرێکی دووەم ئۆکسیدی تیتانیۆم کاردەکات، کە ڕۆیشتنی کارەبای بەردەوام درووست دەکات.

بەهۆی شیبوونەوەی لەسەرەخۆی کاربۆن-14، لە ڕووی تیۆریەوە دەتوانێت تەمەنێکی درێژخایەنی  هەبێت، ئەمەش وایکردووە کە گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان لە ئامێرە پزیشکییەکان و تەکنەلۆژیا بچووکەکاندا.

ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی