دکتۆر خۆسێ نارت، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ددان دەڵێت، پشتگوێخستنی پاککردنەوەی ددان ئەگەری تووشبوونت بە نۆرەدڵێ دڵ تا نۆ هێندە زیاد دەکات.
ئەو پزیشکە دەڵێت: هەوکردنی پووک کە نەخۆشییەکی ددانەکانە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددان. دەشڵێت ئەو بەکتریایانەی پەیوەستن بە هەوکردنی پووک لە پلاکی ڕەقبوونی خوێنبەرەکاندا دەبینرێن، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات.
هەروەک دەڵێت: بۆ پاراستن لە نەخۆشییەکانی پووک، واباشە ڕۆژانە دوو جار ددانەکانت بشۆیت بە مەعجونی فلۆراید، هەر 1-3 مانگ جارێک فڵچەی ددانەکەت بگۆڕیت، هەروەها بە بەردەوامی سەردانی پزیشکی ددان بکەیت، بەتایبەتی بۆ تووشبووانی شەکرە و ئافرەتانی دووگیان. جگە لەوەش باشترە خۆت بەدوور بگرێت لە جگەرەکێشان و ڕاستەوخۆ دوای شووشتنی ددان بە مەعجون، دەم و ددان نەشۆردرێتەوە.
ئەوەش هاتووە:نیشانەکانی نەخۆشی پووک بریتین لە خوێنلێهاتن و ئاوسانی پووک و سووربوونەوەی پووک و ئەگەر تووشی هەریەکێک لەم نیشانانە بوویت، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی ددان بکەیت.
ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی