یوتیوبەرێک ماوەی 60 رۆژ تەنیا گۆشتی سوور و خوێی خوارد.. بزانە ئەنجامەکەی چی بووە؟

تەندروستی

01/04/2025‌ 5800 جار خوێندراوه‌ته‌وه


یوتیوبەر جەیک مۆسکاتۆ "سیستەمی خۆراکیی شێر"ی تاقیکردەوە، کە بریتییە لە خواردنی تەنها گۆشتی مانگا و خوێ بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، بۆ ئەوەی بزانێت چۆن کاریگەری لەسەر جەستەی دەبێت.

ئەنجامەکان بەشێوەیەک بوون کە دوای چەند هەفتەیەک تووشی کێشەی ڕیخۆڵە و ئازاری سنگ و گۆڕانی باری دەروونی و تەنانەت خەمۆکییەکی سووک بوو، ئەمەش وای لێکرد دوای هەفتەی سێیەم خواردنی میوە زیاد بکات.

لەگەڵ ئەو دەستکاریکردنەدا، هەستی بە باشتربوونی وزە و باری دەروونی کرد و لە کۆتایی تاقیکردنەوەکەدا، پشکنینەکان دەریانخست کە:  چەوری لەشی لە 16% بۆ 14.6% کەمبووەتەوە و بارستەی ماسولکەکانی 2.7 کیلۆگرام زیادیکردووە، هەروەها هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە 748 بۆ 800 نانۆگرام بەرزبووەتەوە. بەڵام کۆلیسترۆڵی LDL لە 67 بۆ 92 میلیگرام بەرزبووەوە، کۆلیسترۆڵی HDL لە 81 بۆ 69 میلیگرام دابەزی و ئاستی ئاسن بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرزبووەوە.

سەرەڕای باشتربوونی باری جەستەیی، مەترسییە تەندروستییەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجە و ژەهراویبوونی ئاسن، نیگەرانکەر بوون.

 لە کۆتاییدا مۆسکاتۆ دانی بەوەدانا کە ڕقی لە گۆشتی سوور دەبیتەوە، بەڵام بڕیاریدا دەستکاری خۆراکەکەی بکات بە زیادکردنی میوە و ئەڤۆگادۆ، لەکاتێکدا پسپۆڕان پێشنیاری پەیڕەوکردنی خۆراکی دەریای ناوەڕاست دەکەن، چونکە هاوسەنگترە و سوودی بۆ تەندروستی زیاترە.
ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی