ئۆپۆ نوێترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی ئاشکراکرد

هەمەڕەنگ

03/04/2025‌ 138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین مۆبایلی Find X8s+ی خۆی ڕاگەیاند، کە بۆ ڕکابەری نوێترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید دروستکراوە. مۆبایلەکە بۆدییەکی بەرگەگری لە ئاو و تۆزی هەیە (IP68/IP69)، کێشی 198g و ئەستووری 8 ملم.


مۆبایلەکە شاشەیەکی AMOLED ی 6.59 ئینجیی لەگەڵدایە بە ڕوونی (2760 x 1256) پێکسڵ و فرێکوێنسییەکەی 120 هێرتز و پشتگیری لە Dolby Vision و HDR10+ دەکات.

مۆبایلەکە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید 15کاردەکات و بە پڕۆسێسەرێکی 3 نانۆمەتر MediaTek Dimensity 9400 کاردەکات لەگەڵ گرافیکی Immortalis-G925 بژاردەکانی RAM بە 12 و 16GB بەردەستە، و توانای خەزنکردن تا 1تێرابایت.

کامێرای دواوەی کامێرای سێ هاوێنەی (50+50+50) مێگاپێکسڵە، لەگەڵ هاوینەی تەلەفۆتۆی پێریسکۆپ و هاوێنەی گۆشە فراوان، کامێرای پێشەوەش کامێرای 32 مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە پاترییەکی 6000 میلی ئەمپێری لەخۆگرتووە کە پشتگیری لە شەحنکردنەوەی خێرا دەکات، لەگەڵ تایبەتمەندییە زیادەکانی وەک بلوتوس 5.4، NFC، دەرچەی USB Type-C، هەستەوەری پەنجەمۆر لە ناوەوە، تەکنەلۆژیای کۆنترۆڵی دووری ژێر سوور.