مەترسییەکی گەورەی خواردنی بنێشت ئاشکرا دەکرێت

تەندروستی

04/04/2025‌ 762 جار خوێندراوه‌ته‌وه


توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی زانکۆی کالیفۆرنیای ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس ئاشکرایکردووە، کە بنێشت جوین دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی زۆر لە گەردیلە پلاستیکی وردیلەکان، لەگەڵ ئەوەی یەک پارچە بنێشت توانای ناردنی سەدان هەزار لەو گەردیلانەی هەیە بۆ ناو لەش.

توێژەران ڕوونیان کردۆتەوە کە بنێشتە نوێکان پلاستیکەکانی وەک پۆلی ئیتیلێنیان لەخۆگرتووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە سەرچاوەیەکی گریمانکراوی مایکرۆپلاستیک کە دەتوانێت بچێتە ناو بەربەستە بایۆلۆژییەکان و بگاتە مێشک.

دۆزینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەم مۆلیکولانە ڕەنگە بەشداربن لە نەخۆشییە دەمارییەکانی وەک ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن، ئەمە جگە لەوەی کاریگەرییان لەسەر هۆرمۆنەکان و باری دەروونی هەیە.

زانایان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی لەسەر تەندرووستیی دەمارەکان لەگەڵ بەردەوامبوونی بەرکەوتن بەو وردە پلاستیکانە.
ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی