ئەمریکا بچوکترین ئامێری ڕێکخستنی لێدانی دڵ بەرهەمدەهێنێت

تەندروستی

05/04/2025‌ 136 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس- ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

لە دەستکەوتێکی پزیشکی سەرنجڕاکێشدا، تیمێکی ئەندازیارانی زانکۆی نۆرس وێستەرن لە ئەمریکا بچووکترین ئامێری ڕێکخستنی کاتی لێدانیان دڵیان دروستکردووە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی دەرزییەوە بخرێتە ناو لەشەوە، بەبێ ئەوەی پێویست بە نەشتەرگەریی بکات.


 ئەم داهێنانە کە لە گۆڤاری نەیچەردا بڵاوکراوەتەوە، بە قەبارەی زۆر بچووکی دەناسرێتەوە، کە هاوتایە لەگەڵ دەنکە برنجێک، ئەمەش وایکردووە کە گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان لە حاڵەتە کاتیەکانی وەک دوای نەشتەرگەری، بەتایبەتی لەو کۆرپانەی کە کەموکوڕی زگماکی دڵیان هەیە.

بۆ گەیشتن بەم قەبارە بچووکە، توێژەران وازیان لە پاترییە تەقلیدییەکان هێناوە و خانەیەکی ڤۆڵتایکیان گۆڕی کە لە ڕێگەی کارلێکی کیمیایی نێوان ئەلکترۆدی کانزا و شلە بایۆلۆجیەکانی جەستەدا کارەبا بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش وایکردووە ئامێرەکە دوای تەواوکردنی کارەکەی بتوێنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستی بە لابردنی دووەمی نەشتەرگەری هەبێت.

جۆن ئەی ڕۆجەرز، توێژەری سەرەکی و پسپۆڕی بایۆئێلکترۆنیک، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت ئاسۆی نوێ لە بوارەکانی پزیشکیدا بکاتەوە، وەک خێراکردنی چاکبوونەوەی دەمارەکان، چارەسەرکردنی برینەکان و کەمکردنەوەی ئازار.