شارپرێس:
ئەستێرەی ئەکشن ژان کلۆد ڤاندام لەڕۆمانیا ڕوبەڕوی تۆمەتێکی قورس دەبێتەوە، دوای ئەوەی سکاڵایەکی تاوانکاریی لەبەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوە لەتاوانە ڕێکخراوەکانو تیرۆر (DIICOT) لەدژی تۆمارکراوە.
بهگوێرهى ئاژانسی ئەنتێنا 3ی سەر بەسی ئێن ئێن، ئەو ئەکتەرە تۆمەتبارە بەهەبونی پەیوەندیی لەگەڵ ژنانی ڕۆمانی کە لەمیانی بۆنەیەکدا لەشاری کانی فەرەنسا وەک "دیاری" پێشکەشیکرابون، بەئاگاداری پێشوەختە لەسەر تێوەگلانیان لەتۆڕێکی تاوانکاریی بەزرگانییکردن بەئافرەتان بەسەرۆکایەتی موریێل پوگلیا.
هەروەک پارێزەر ئادریان کۆکۆلیس کە نوێنەرایەتیی یەکێک لەقوربانییەکان دەکات، پەیوەندی نێوان ئەو ئەستێرەیەو تۆڕی گوایە بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە پشتڕاستکردوهتەوە، بەجرۆرێک یەکێک لەو ژنانە ئیفادەی بەداواکاری گشتیی داوە، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی لێکۆڵینەوەی فەرمیی ئەنجامبدرێت.
ئاژانسەکە باسی لەوەکردوە، ئەم ڕێوشوێنانە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی فراوانتردایە سەبارەت بەبازرگانیکردن بەمرۆڤو ئیستغلالکردنی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی کە لەساڵی 2020 دەستیپێکردوە.
تا بڕیاری دادگای باڵای فەرەنسا بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان، ڤاندام بانگهێشتدەکرێت بۆ ئەوەی لەڕۆمانیا شایەتی بدات، بۆئەوەش دەسەڵاتی یاسایی بەردەوامە لەچاودێریکردنی هەموو پێشهاتە یاساییە پەیوەندیدارەکان.
