بۆچی پێویستە ئافرەتانی دووگیان بیبەری توند بخۆن؟

تەندروستی

06/04/2025‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه


توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی زانکۆی بوفالۆ دەریخستووە کە خواردنی بیبەری توند ڕەنگە تەندرووستیی هەردوو دایک و کۆرپەلە باشتر بکات بە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی دووگیانی، کە نەخۆشییەکە کاریگەریی لەسەر توانای جەستە هەیە بۆ پرۆسێسکردنی شەکر لە کاتی دووگیانیدا.

توێژینەوەکە 1397 ژنی دووگیان لە سەرانسەری ئەمریکا لەخۆگرتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ژنانەی مانگانە جارێک بیبەری توندیان بۆ ژەمەکانیان زیادکردووە، مەترسیی تووشبوونیان بەو حاڵەتە بەڕێژەی 3.5% هەیە، لەکاتێکدا ئەو ژنانەی هەرگیز بیبەری توندیان نەخواردووە 7.4% مەترسیی تووشبوونیان هەیە.

هەرچەندە لە توێژینەوەکەدا یەک پێکهاتەی بەرپرسی ئەم سوودە دەستنیشان نەکردووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە کاپسایسین، ئەو مادەیەی ڕەنگی گەرمی بە بیبەر دەبەخشێت، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن.
ئەم ئەنجامانە گرنگی دانانی بەهاراتە توندەکان لە خۆراکی هاوسەنگدا پشتڕاست دەکەنەوە بۆ پاراستنی تەندرووستی گشتیی.
ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی