توێژینەوەیەکی بەرفراوان کە لەلایەن زانکۆی جۆنز هۆپکینزەوە ئەنجامدراوە، پەیوەندییەکی نزیکی لە نێوان قەڵەوی، بەتایبەتی قەڵەوی زۆر و 16 حاڵەتی تەندرووستی باوی وەک وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا، شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی چەوریی جگەریی پەیوەست بە نیشانەکانی گۆڕانکاریی خۆراک ئاشکرا کردووە.
توێژینەوەکە زیاتر لە 270 هەزار بەشداربووی لە پرۆگرامی توێژینەوەی "هەموومان" لەخۆگرتبوو، کە گەورەترین توێژینەوەی کۆهۆرت بوو لە مێژووی توێژینەوەکانی ئەمریکادا، کە داتای پزیشکیی گشتگیریی لە دانیشتووانێکی هەمەچەشن شیکردەوە.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کە قەڵەویی بەرپرسە لە زیاتر لە نیوەی حاڵەتەکانی وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا، یەک لەسەر سێی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکانی جگەری میتابۆلیکی و نزیکەی 14%ی حاڵەتەکانی پووکانەوەی ئێسک. هەروەها پەیوەندی لاوازتر لە نێوان قەڵەویی و هەندێک حاڵەتی تردا دۆزرایەوە، وەک تەنگەنەفەسی، پووکانەوەی ئێسک و نەخۆشیی ڕەقبوونی خوێنبەرەکانی دڵ.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر لەسەر حاڵەتە تاکەکەسییەکان بووە، کە بارگرانی گشتیی تەندرووستیی گشتیی قەڵەوییان بە کەم هەڵسەنگاندووە.
دۆزینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەڕێوەبردنی کاریگەرانەی قەڵەویی دەتوانێت بەشداربێت لە خۆپاراستن لە ژمارەیەکی بەرچاو لەم حاڵەتانە، ئەمەش گرنگیی خۆپاراستن و دەستێوەردانی پێشوەختە لە کەمکردنەوەی دەرئەنجامە تەندروستییەکانی قەڵەوییدا دەردەخات.
ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
