مۆبایلە نوێکەی Realme پشتگیریی لە زیرەکیی دەستکرد دەکات

هەمەڕەنگ

09/04/2025‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه


کۆمپانیای Realme پەردەی لەسەر مۆبایلە نوێیەکەی Narzo80 Pro لادا، کە تایبەتمەندیی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای AI-ی بەهێزی تێدایە. پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە بازاڕی ئەندرۆیددا ڕکابەرییەکی بەهێز بێت.

مۆبایلەکە تایبەتمەندیی دژە ئاو و تۆزی IP68/IP69 ی هەیە، هەروەک بەرگرییەکی زۆری لە رووشان هەیە بەپێی ستاندردەکانی  MIL-STD-810H ، ئەستوورییەکەی 7.6 ملم و کێشی نزیکەی 179 گرامە.

مۆبایلەکە بە شاشەیەکی AMOLED 6.72 ئینج بە ڕوونی (2392 x 1080) پێکسڵ و فرێکوێنسی 120 هێرتز و چڕییەکەی نزیکەی 391 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا تەیار کراوە، ئەمەش ئەزموونێکی بینینی نەرم و ڕوون دەدات.

مۆبایلی Narzo 80 Pro لەسەر ئەندرۆیدی 15 کاردەکات لەگەڵ Realme UI 6.0، بە پڕۆسێسەری MediaTek Dimensity 7400 و مالی-G615 MC2 GPU و ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 256 گێگابایت کاردەکات.

کامێرای دوو هاوێنەی دواوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی 50 + 2 مێگاپێکسڵ، هەروەک پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K دەکات بە خێرایی 60 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، لەگەڵ تایبەتمەندی وێنەگرتنی ئاست بەرزکراوە بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد.

هەروەک مۆبایلەکە دوو شوێنی سیمیم و دەرچەی USB Type-C 2.0 و هەستەوەری پەنجەمۆر لەناو شاشەکەدا و پشتگیری NFC و بلوتوزی 5.4 و پاترییەکی گەورەی 6000 میلی ئەمپێری لەگەڵ شەحنکردنەوەی خێرای 80 واتی لەخۆدەگرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی