هونەر
تۆفیق
کۆبوونەوەی
ئێران لەگەڵ ئەم ئیدارەیەی ئێستای ئەمریکادا وەک دانیشتنە لەگەڵ بکوژی حوسەیندا .
ئاخر
ئەگەر یەزید بکوژی حسەینی سەدەی حەوتەم بێت ، بۆ ئێران حسەینەکەی سەدەی بیستویەکەمیان
( قاسمی سلێمانی) بە فەرمانی ترامپ کوژرا ، کە ئێستا لە عومانەوە لەگەڵیدا کۆدەبنەوە .
ئەمەش
لە خواردنەوەی ئەو ژەهرە دەکات کە ڕابەری پێشوو خومەینی لەڕاگرتنی جەنگی عێراقدا
خواردیەوە . بۆیە ڕابەری ئێستاش(خامەنەئی) لەهەمان ئەو ژەهرە دەخواتەوە .
دۆخی
نوێ ی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە جیهاندا مەگەر لە جەنگی جیهانی یەکەمدا هێندەی
ئەمڕۆ نالەبار و ئاڵۆزبووبێت کە ئەمریکا لەئاستی جیهاندا و ئێران لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا هەردووکیان دوو سەرچاوەی سەرەکی ئاڵۆزیەکانن .
کەوایە
دانیشتنی ئەو دوو جەمسەرە جیهانی و ئیقلیمیە دەیان دۆسیە ناچاری کۆبوونەوەی کردوون
کە ئەنجامەکەی جەنگ بێت یان ئاشتی شێوەی ناوچەکەی پێوە دەگۆڕێت
ناکۆکی
ئێران و ئەمریکا گەرچی لە بابەتی بەدەست هێنان و نەهێنانی چەکی ئەتۆمیدا دەردەبڕێت
بەڵام دەیان پرسی تری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ،ئابووری و سیاسی و سەربازی لە یەمەن
و دەریای سوورەوە تا لوبنان و دەریای ناوەڕاست و عێراق و کەنداوی پێوە بەندە
چاککردن
و گونجاندنی ئەو پرسانە لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا لەڕێگای بەرپاکردنی جەنگەوە بێت
یان بە دانوستان و ئاشتی هیچ لایەکیان بەدەست بەتاڵی لە مەیدانەکەدا ناباتە دەرەوە .
ئێران
لەبەرامبەر داخوازیەکانی ئەمریکادا مەرج و خواستی خۆی هەیە و ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو
ئاشتی یەی بەئێرانی دەبەخشێت خواست و مەرجی خۆی دەبێت
لەدەرەوەی
هەردووکیاندا چین و ڕوسیاش ، وەک دوو هێزی خاوەن نفوز لە ناوچەکە و ئێراندا کە بۆچوونی
نوێ و جیاوازیان بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و چارەسەری ئاڵۆزیەکانی جیهانە بێ سیستەمەکەی
ئەمڕۆ هەیە ، ناهێڵن کۆتایی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە کردنە دەرەوەی ئەوان کۆتایی بێت .
لەحاڵێکدا
لەم دوو مانگەی پێشوودا ڕوسیا و ئێران ڕێکەوتنی فرەلایەنی ستراتیژیان کردووە تا ئەو
ئاستەی دیدی سیاسی ڕوسیا لە زاری دۆگینەوە دەڵێت : باشترین بژاردەی ئێستای روسیا و
ئێران ئەوەیە یەکبگرن و ببنە یەک دەولەتی کۆنفیدراڵی چونکە دۆخی جیوسیاسی ئێستا بەو
یەکگرتنەیەیان لەیەک دەوڵەتدا سەقامگیری بۆ جیهان و ناوچەکە دێنێتەدی .
ئەم
قسەیە لە زمانی دۆگینەوە ، هەمان ئەو دیدەی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیایە کە نزیکبوونەوەی نەیارەکانی
ڕوسیا لەسنوورەکەیانەوە جا لە ئۆکرانیاوە
بێت یان لە ئێرانەوە
مۆسکۆ
ناچار بە جەنگ دەکات .
لە
عومانەوە ئەوە یەکلادەکرێتەوە کە داڕشتنەوەی نەخشەی نوێ ی نفوز و سیاسەتی ناوچەکەمان
لە ڕێگای جەنگەوە یان ئاشتی دێتەدی کە لەهەردوو حاڵەکەدا ئێمەی پێش عومان و دوای
عومان دوو سەردەمی زۆر جیاوازین
