لە چەند شوێنێکی عێراق باری نائاسایی ڕاگەیەنرا

عیراق

14/04/2025‌ 1215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە بۆ عێراق، لە هەردوو پارێزگای زیقار و نەجەف باری نائاسایی راگەیەندرا.


میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە،"  بەهۆی چڕی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی چەند ناوچەیەکی عێراقی گرتوەتەوە، مەترسیی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییانی هەردوو پارێزگای زیقاڕ و نەجەف دروستبوە".

ئەوەشیخستەڕوو، سەدان کەس لەو دوو پاریزگایە دۆخی تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، بەهۆیەوە باری نائاسایی لەو شوێنانە ڕاگەیەنراوە.