شارپرێس:
حكومه‌تى عێراق بڕیاریدا بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندنی پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى‌و 12ى ئامادەیی بەسەرجەم لقەکانیەوە (دخول عام) بێت‌و سه‌رجه‌م خوێندكارانى ئه‌و دوو قۆناغه هه‌رچه‌ند له‌وانه‌كانیان كه‌وتبن‌و نه‌توانن له‌خولى یه‌كه‌مدا به‌شداریى بكه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن له‌خولى دوه‌مدا به‌شداریى تاقیكردنه‌وه‌كانیان بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق، ئەو خوێندکارانەی داخڵ نابن به‌هۆى زۆرى كه‌وتن له‌وانه‌كانیان، ئه‌وا ڕاستەوخۆ لەخولی دوەم تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه‌و بڕیاریدا سه‌رجه‌م خوێندکارانی 9ى بنه‌ڕه‌تى‌و 12ى ئامادەیی، بەشداریی گشتی لەتاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2024-2025دا بكه‌ن‌و به‌وه‌ش ئه‌مساڵ به"دخول عام" ده‌ژمێردرێت.