شارپرێس:
بهبێ ئاشكراكردنى هۆكارهكهى، موقتهدا سهدر بڕیاریدا ئهو خۆپیشاندانهى بڕیاربوو ڕۆژى ههینى ئهنجامبدرێت، بۆ كاتێكى نادیار دوا بخرێت.
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە، بڕیاریداوە ئەو خۆپیشاندانەی کە داوایکردبوو ڕۆژی هەینی دژی ئیسرائیل بکرێت، تا کاتێکی دیکە ڕابگیرێت.
ساڵح محەمەد عێراقی کەسی نزیکی موقتەدا سەدر لەزاری سەدرەوە بڵاویکردوەتەوەو دەڵێت، "بۆ ئەوەی نەبنە بەربەست لەبەردەم بەرەوپێشچونی هەوڵە سیاسییەکان دەربارەی دۆسییەی فەڵەستین، لەبەرژەوەندی ئێمەدایە خۆپیشاندانەکانی هەینی دوابخەین تا کاتێکی دیکە".
ڕۆژی شەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە، سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەو "توڕە" بۆ ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لەکەرتی غەززە بکەن.
لەبەیاننامەیەکدا موقتەدا سەدر وتبوی، خۆپیشاندانی لایەنگرانی لەنوێژی هەینیو لەشوێنی دیاریکراو لەپارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر فەرمانیشی کردبوو، لەکاتی خۆپیشاندانەکەدا ئاڵای ئیسرائیلو ئەمریکا بسوتێنن، جگە لەئاڵای فەڵەستینو عێراق هیچ ئاڵایەکی دیکەش بەرزنەکرێتەوە.