شارپرێس:
لێدوانێکی سەرۆکی لوبنان
لەبارەی حەشدی شەعبییەوە نیگەرانی حکومەتی عێراقی لێکەوتەوە، بەهۆیەوە وەزارەتی
دەرەوەی عێراق باڵیۆزی لوبنانی لەبەغدا بانگهێشتکرد و نامەیەکی ناڕەزایەتی
ڕادەستکرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق
لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر
لێدوانێکی جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان لەدژی حەشدی شەعبی، نامەیەکی ناڕەزایەتی
ڕادەستی عەلی حەبحاب باڵیۆزی لوبنان لەبەغدا کرا ".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی
لەوەشکرد،" باشتر وایە سەرۆکی لوبنان عێراق نەخزێنێتە ناو قەیرانە ناوخۆییەکانی
وڵاتەکەیەوە، یاخود بەکارهێنانی دەزگایەکی فەرمی عێراقی وەک نمونەیەک بۆ ئەو
قەیرانانە ".
وەزارەتی دەرەوە
ئەوەشیخستەڕوو،" نیگەرانییەکانمان لەکاتێکدایە کە عێراق بەردەوام لەسەرجەم
بارودۆخەکاندا پاڵپشتی لوبنان بوە ".