شارپرێس:
دواى به‌پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌نگدان پێى له‌په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، نوسراوێك له‌ئه‌میندارێتى په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى به‌پارێزگابونى قه‌زایه‌كى سه‌ر به‌پارێزگاى به‌سره.
به‌گوێره‌ى نوسراوێكى سه‌فوان به‌شیر ئه‌مینداریى گشتیى په‌رله‌مانى عێراق كه ئاراسته‌ى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى كردوه داواى ڕه‌زامه‌ندى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌زاى زوبێر له‌پارێزگاى به‌سره جیابكرێته‌وه‌و وه‌ك پارێزگایه‌كى نوێى عێراق ده‌نگى پێبدرێت له‌په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌مینداریى گشتیى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌و نوسراوه‌ى پاڵپشته به‌واژۆى 100 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق.
نوسراوه‌كه‌ى ئه‌میندارى په‌رله‌مانى عێراق ڕونیكردوه‌ته‌وه، جگه له‌واژۆى ئه‌و 100 په‌رله‌مانتاره، هاوكات ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق‌و هه‌ردوو جێگره‌شى بۆ ئه‌م پرسه وه‌رگیراوه.
ئه‌م نوسراوه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌بێ ئاماده‌بونى سه‌رۆك‌و جێگرى یه‌كه‌مى، به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ هه‌ڵه‌بجه وه‌كو پارێزگاى 19یه‌مینى عێراق ناسێندرا.