لەمشارەی کوردستان هاوسەرگیریکردن نزیکەی پێنج هێندەی جیابونەوەیە

عیراق

17/04/2025‌ 5057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مانگی ڕابردوو لەدادگاکانی عێراق نزیکەی 23 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیریکردن تۆمارکراوە کە 967 حاڵەتیان لەکەرکوک بوە، لەبەرامبەردا هەر لەو مانگەدا زیاتر لە 200 حاڵەتی جیابونەوە لەشارەکە تۆمارکراوە.


ئەنجومەنی باڵای دادوەری،ی ئاماری مانگی ئاداری ساڵی 2025ی هاوسەرگیریکردن‌و جیابونەوەی لەدادگاکانی عێراق (جگە لەهەرێمی کوردستان) بڵاوکردەوە، به‌گوێره‌ى ئەو ئامارە هەر لەو مانگەدا 22 هەزارو 967 حاڵەتی هاوسەرگیریکردن لەسەرجەم ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق هەبوە.

هەر بەگوێره‌ى ئامارەكه‌، لەماوەی ئەو مانگەدا چوار هەزارو 974 حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراوە.

لەبارەی پارێزگای کەرکوکەوە، مانگی ڕابردوو 967 حاڵەتی هاوسەرگیریکردن تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا 201 حاڵەتی جیابونەوە هەبوە، بەوەش ڕێژەی هاوسەرگیریکردن نزیکەی پێنج هێندەی جیابونەوە بوە.