گوگڵ مۆدێکی دروستکردنی ڤیدیۆی بەناوی Veo خستە بازاڕەوە

هەمەڕەنگ

17/04/2025‌ 1085 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای گوگڵ بەفەرمی مۆدێلی پێشکەوتوی دروستکردنی ڤیدیۆی خۆی بەناوی Veo 2 خستە بازاڕەوە کە لەچوارچێوەی خزمەتگوزاری Gemini Advanced دایە.


مۆدێلە نوێیەکە لەسەر ئاستی جیهان بەچەند زمانێک بەردەست دەبێت، لەوانە عەرەبی‌و ئینگلیزی.

ئەم بەردەستخستنە هەنگاوێکی گەورەی پێشکەوتنە لەجیهانی AIی دروستکەردا کە بەکارهێنەران دەتوانن وەسفی دەقی سادە بگۆڕن بۆ ڤیدیۆی کورت‌و 8 چرکەو کوالێتیی 720p.

ڤێۆ 2 تێگەیشتنێکی قوڵی لەجوڵەی مرۆڤ‌و ڕوناکی‌و فیزیای واقیعی تێدایە کە ڤیدیۆکان بەکوالیتییەکی نەرم‌و سینەمایی پێشکەشدەکات، دەشتوانرێت لەڕێگەی ماڵپەڕەکە یان ئەپی Gemini  لەئەندرۆیدو ئای ئۆ ئێسەوە دەستبخرێت.

بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بەخراپ بەکارهێنان، گوگڵ ئاماژەیەکی دیجیتاڵی نەبینراوی داناوە کە بە SynthID ناسراوە لەناو هەر چوارچێوەیەکدا بۆ دڵنیابون لەشەفافیەت‌و شوێنپێهەڵگرتنی سەرچاوەکە.

کۆمپانیای Veo 2 پێگەی گوگڵ لەبواری ڤیدیۆ AI بەهێز دەکات، ئاسۆی نوێ بۆ داهێنان لەبواری پەروەردەو بازاڕکردن‌و کات بەسەربردن دەکاتەوە، لەگەڵ پشتگیری زمانی عەرەبی بۆ دڵنیابون لەوەی تەکنەلۆژیاکە دەستڕاگەیشتن بەبەکارهێنەرانی ناوچەکە.

و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی