شارپرێس:
وەبەرهێنەرانی بیانیی بەخێرایی وەبەرهێنانەکانیان لەبازاڕی تورکیا دەکشێننەوە، بەشێوەیەک داتاکان دەریدەخەن کە پڕۆسەی فرۆشتنی چڕ، بەتایبەتیی لەبازاڕەکانی پشکو قەواڵەکاندا لەدوو هەفتەی ڕابردودا بەردەوامبوە.
بهگوێرهى ئامارەکانی بانکی ناوەندیی تورکیا (TCMB)، وەبەرهێنەرانی بیانیی لەماوەی هەفتەی کۆتایی هاتنی 4ی نیساندا، فرۆشی پاکی 2.5 ملیار دۆلاریان لەهەردوو پشکو قەواڵەکاندا تۆمارکردوە، دوای ئەوەی فرۆشی لەهەفتەی پێشودا سێ ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە.
بهگوێرهى ئاژانسی بلومبێرگ ئێچ تی، فرۆشی پاکی پشکەکانی بیانی لەهەمان هەفتەدا نزیکەی 445.2 ملیۆن دۆلار بوە، ئەوەش بەگوێرەی داتا هەموارکراوەکان لەبارەی کاریگەرییەکانی هەڵاوسانی نرخو نرخی ئاڵوگۆڕی دراو.
بلومبێرگ باسی لەوەشکردوە، ئەم داتایانە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی فشارەکانی دەرچونە لەبازاڕەکانی تورکیا، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕونە بۆ زیادبونی بەئاگایی لەنێو وەبەرهێنەرانی بیانی سەبارەت بەدۆخی ئابوریی ئەو وڵاتە.