بەگوێرەی رێككەوتنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لیژنەی كۆچ و كۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، سەدان ئەندامی داعش لە كەمپی هۆڵەوە رادەستی عێراق كرانەوە.
بەگوێرەی رێككەوتنەكە، كاروانێك كە لە ٢٤١ خێزان و ٨٦٦ كەس پێكهاتووە گەڕێندرانەوە عێراق لە كەمپی هۆڵەوە.
كاروانەكە لەژێر چاودێری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بەرەو خاكی عێراق بەڕێكران و گەڕێندرانەوە.