شارپرێس:
دواى نزیكهى چوار مانگ لهكهوتنى دهسهڵاتهكهى، زانیاریى نوێ لهبارهى ههڵاتنى بهشار ئهسهدهوه ئاشكرادهكرێت، ئاژانسی ڕۆیتەرز دهڵێت:"500 ههزار دۆلارو بابهتى دیكهى نهێنىو كهسیى لهدیمهشقهوه گواستراونهتهوه بۆ ئیماراتو بهشێكى زۆرى كهسوكارهكهشى ههر لهو وڵاتهن".
دواى نزیکەی چوار مانگ لهکەوتنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوی سوریا، ئاژانسى ڕۆیتهرز وردەکاریی نوێ سەبارەت بەهەڵاتنەکەی ئاشکرادەکات کە لەگەڵ نزیکبونەوەی دەستەی تەحریری شام لەدیمەشق، ئەسەد چۆن هەڵاتوەو سەروەتو سامانی وڵاتەکەی بەتاڵان بردوە.
ئاژانسهكه لەزاری چەند بەرپرسێکی هەواڵگریی سوریاو کارمەندانی فڕۆکەخانەی دیمەشقهوه ئاشكرایكردوه، 48 کاتژمێر پێش ڕوخانی ڕژێم، ڕاوێژکارێکی ئابوریی بەشار ئەسەد، بەفڕۆکەیەکی تایبەت، چوار گەشتی ئاسمانی لەسوریاوە بۆ ئیمارات بەمەبەستی گواستنەوەی کەسوکاری ئەسەد، پارەو زانیاریی، ڕێکخستبوو.
باس لهوهشكراوه، سەرەتا فڕۆکەکە لەدوبەیەوە بەرەو دیمەشق گەشتی کردوە، هەر جارێك فڕۆکەکە گەڕاوەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی تایبەت بەگاردی کۆماری سوریاو چەندین ئەفسەری هەواڵگریی سەربازی سەر بەهێزی ئاسمانی سوریا، کەلوپەلەکانی ئەسەدیان هێناوەتە فڕۆکەخانەکەو هەواڵگریی هێزی ئاسمانی سەرپەرشتی فڕۆکە تایبەتەکەی ئەسەدی کردوە.
ههر لهو ڕاپۆرتهى ڕۆیتهرز بڵاویكردوهتهوه، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی دیمەشق بەهەواڵگریی هێزی ئاسمانی ڕاگەیاندوە، لەگەشتی یەکەمو دوەمدا کەسوکاری ئەسەدو کارمەندانی کۆشکی سەرۆکایەتیی گوازراونەتەوە، هاوكات ئەفسەرێکیش وتویهتى:"لەو دوو گەشتەدا پارەو چەند وێنەو پەیکەرێکیش گواستراونەتەوەو فڕۆکەکە لەئەبوزەبی نیشتوەتەوە".
ئەفسەرەکەی هەواڵگری ئاماژهى بهوهشداوه، "ڕۆژێك پێش ڕوخانی ڕژێم، لەسێیەم گەشتدا ئۆتۆمبیلێکی باڵیۆزخانەی ئیمارات لەدیمەشق، چوەتە بەشی کەسایەتییە گرنگەکان لەفڕۆکەخانەکە، بەرلەوەی فڕۆکە تایبەتییەکە بفڕێت، لەڕێگەی فڕۆکە تایبەتەکەدا چەندین جانتای پڕ لەپارە گواستراوەتەوە کە مەزندە دەکرێت بەلایەنی کەم 500 هەزار دۆلار بێت، هەروەها چەندان بەڵگەنامەو لاپتۆپی گواستوەتەوە کە زانیاریی سەبارەت بەتۆڕی چالاکییە داراییەکانی ئەسەد لەبواری تۆرەکانی پەیوەندیکردن، بانک، خانوبەرەو کەرتی وزەدا لەخۆگرتوە".
ئهوهش ئاشكراكراوه، "لە 8ی کانونی یەکەم لە2024 لەشەوی هەڵاتنی ئەسەد، فڕۆکە تایبەتەكه لەئەبوزەبییەوە بەرەو دیمەشق بەڕێکەوتوه، بەڵام بۆ شەش کاتژمێر ڕاداری داخست، دواتر لەئاسمانی پارێزگای حمس بەدەرکەوتەوەو بەرەو ئەبوزەبی بەڕێکەوت، لەو ماوەیەدا فڕۆکە تایبەتەکەی بەشار ئەسەد، لەبنکەی ئاسمانی حمێمیم لەلازقییە نیشتوەتەوەو بەگوێرەی زانیارییەکان لەوێوە بەشار ئەسەد بەرەو ڕوسیا هەڵاتوە".
