شارپرێس:
تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویکردەوە، کاروانێکی سەربازیی ڕەوانەی سنوری عێراقو سوریا کرد بۆ پاراستنی سنورەکانی نێوانیان.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، "ئێوارەی هەینی کاروانێکی سەربازیی لەوەزارەتی بەرگریی سوریا گەیشتونهته شاری ئەلبوکەمال لەنزیک سنوری عێراقو ئامانجی ڕەوانەکردنی ئەو هێزە، بۆ بەهێزکردنو کۆنترۆڵکردنی سنورەکەو پاککردنەوەیەتی لەقاچاخچیەکانی نێوان سوریاو عێراق".
ڕۆژی سێشەممە 8ی نیسان، مازن عەلوش بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی دەستەی گشتیی دەروازەکانی دەریاییو وشکانی سوریا ئاشکرایکرد، "بەمزوانە دەروازەکە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراقو سوریا دەکرێتەوە، ئەوەش دوای ڕاوێژەکانی نێوان وەزارەتی دەرەوەی سوریاو حکومەتی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەروازەکە لەلای عێراقەوە داخراوە، لەکاتێکدا هێزەکانی سوریا ئامادەنو تەنیا ئەو هاوڵاتییە سوریایانەی لەعێراقەوە دێنو ئەوانەی خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە ڕێگەیان پێدەدرێت پێیدا تێپەڕن، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەدەوە تائێستا زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی سوریی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان".