شارپرێس:
پزیشکانی ئەمریکا هۆشدارییانداوە کە خۆشوشتن لەبەیانیاندا لەجیاتی ئێواران دەبێتە هۆی دروستبونی هەستیاریو خورانی پێستو دروستبونی زیپکە، بەوپێیەی پیسیو بەکتریا کە لەڕۆژدا کۆدەبێتەوە دەگوازرێتەوە بۆسەر جێگهی خەو.
دکتۆر ئاراگۆنا جوزێپی ڕونیکردوهتەوە، خۆشۆردن لەشەودا زەیتو پیسکەرەکان لەجەستەدا لادەباتو ئەگەری توشبون بەحەساسیەتو زیپکە کەمدەکاتەوە.
هەروەک دکتۆر جەیسۆن سینگ جەختیکردوهتەوە، خۆشۆردن پێش خەوتن بەرهەمهێنانی میلاتۆنین بەرزدەکاتەوە کە یارمەتی خەوێکی قوڵدەداتو جەستە ئارام دەکاتەوە بەلاساییکردنەوەی میکانیزمی ساردکردنەوەی سروشتیی.
هەروەک سودی هەیە بۆ ئەوکەسانەی پێستیان هەستیارە یان وشکە، بەتایبەتی ئەوانەی بەدەست زیپکە یان ئەکزیما دەناڵێنن.
توێژینەوەیەکی ساڵی 2019 دەریخستوە کە حەمامێکی سوک پێشخەوتن کوالێتی خەو باشتر دەکات، هەرچەندە خۆشوشتنی بەیانیان سودی هەیە وەک هەستکردن بەتازەبونەوە، بەڵام پێدەچێت خۆشوشتنی ئێواران تەندروستتربێت.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکی بەریتانی، 50%ی خەڵک ڕۆژانە خۆیان دەشۆن، لەکاتێکدا هەندێکی تر تەنها هەفتەی جارێک یان مانگانە جارێک خۆیان دەشۆن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی خوی کەسی جیاوازە.
و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
