دوەمین کۆبونەوەی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتاییهات

جیهان

19/04/2025‌ 753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپڕێس:

کەمێک لەمەوبەر قۆناغی دوەمی کۆبونەوەی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران لە ڕومای پایتەختی ئیتاڵیا کۆتاییهات، میدیای فەرمی ئێرانیش زانیاری لەبارەی گفتوگۆکان ئاشکرادەکات.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، كۆبونەوەكانی نێوان عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ویتكوف، نێردەی تایبەتی كۆشكی سپی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بەنێوەندگیری وەزیری دەرەوەی قەتەر كۆتاییهات و كۆبونەوەكانیش ئەرێنی بون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەڕی سێیەمی کۆبونەوەکان لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران ئەنجامبدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە شاری مەسقەتی پایتەختی عەممان گەڕی یەکەمی کۆبونەوەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوو.