شارپرێس:
بەبۆنەی جەژنی
هەستانەوەی تایبەت بە مەسیحییەکان، سەرۆکی ڕوسیا بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ جەنگ لە دژی
ئۆکرانیا ڕابگرێت، داواش دەکات ئۆکرانیاش بەو ئاگربەستە کاتییە پابەند بێت.
ڤڵادمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە، بڕیاریانداوە لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاکو ڕۆژی دووشەممە، 21ی نیسانی 2025 لەسەرجەم بەرەکانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا جەنگ ڕابگرن ".
سەرۆکی ڕوسیا ئەوەشیخستەڕوو، پێویستە ئۆکرانیاش بەو ئاگربەستەوە پابەند بێت، هاوکات پۆتین داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد ئامادەکاری تەواو بکات بۆ هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئۆکرانیا.
پوتین باسی لەوەشکرد، هەڵسوکەوتەکانی ئۆکرانیا لەکاتی ئاگربەستدا، ئاستی ویستی کێیڤ بۆ گەیشتن بە ئاشتی دادپەروەرانە دەردەخات.