زیلێنسکی وە‌ڵامی دەستپێشخەرییەکەی پوتنی دایەوە

جیهان

19/04/2025‌ 1464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی ئۆکرانیا گومان لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی روسیا بۆ ئاگربەست دەکات و بە یاریکردن بە گیانی مرۆڤەکان تۆمەتباری دەکات.

 ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویكردەوە،" پوتین یاری بە گیانی مرۆڤەكان دەكات و هێرشە ئاسمانییەكانی فڕۆكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی هەڵوێستی راستەقینەی دەردەخات ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لەم كاتەدا كە پوتین بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ئاگربەستی کاتی رادەگەیەنێت، سوپای ئۆكرانیا لەچەند بەرەیەكەوە پێشڕەوییان كردوە و توانیویانە سەركەوتن بەدەست بهێنن ".

سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد،" سوپای روسیا ژیانی تەواوی خەڵكی ئۆكرانیا خستوەتە مەترسییەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە،ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوەی تایبەت بە مەسیحییەکان، سەرۆکی ڕوسیا بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ جەنگ لە دژی ئۆکرانیا ڕابگرێت، داوای کرد ئۆکرانیاش بەو ئاگربەستە کاتییە پابەند بێت.