شارپرێس:
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی منداڵبوون
لە تورکیا کارێکی هەڵەبووە و ئەمە هەڕەشەیەکی زۆر گرنگترە بۆ وڵاتەکەمان لە جەنگ و
دەشڵێت: داهاتوویەکی ترسناک چاوەڕێی تورکیا دەکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەی پێنجەمین
کۆبوونەوەی ساڵانەی KADEM لە تورکیا وتارێکی
پێشکەشکرد و وتی: داهاتوویەکی ترسناک چاوەڕێی تورکیا دەکات، تورکیا بەرەو کابوسێکی
ناخۆش دەڕوات، ژمارەی دانیشتوانی تورکیا لە ئانادۆڵو بەخێرایی بەرەو پیربوون دەچێت.
ئەردۆغان وتیشی: ئەگەر گەلەکەمان نەتوانێت خۆی چاک بکاتەوە
توانای ژیان لەم خاکانەدا لەدەست دەدات ئەمە پرسیاری مانەوەیە، لە جەنگی پروت، کاتێک ڕووسەکانمان بەزاند لە ساڵی
1711، دانیشتوانمان 30 ملیۆن کەس بوو، و ژمارەی دانیشتوانی ڕووسەکان 16 ملیۆن کەس بوو.
کاتێک گەیشتە شکستی گەورەی 1877-1878، کە ئێمە پێی دەڵێین جەنگی بەناوبانگی 93، ڕووسەکان
گەیشتنە 100 ملیۆن، لە کاتێکدا عوسمانییەکان 26 ملیۆنیان هەبوو. لە جەنگی جیهانی یەکەمدا،
ڕووسیا بۆ 175 ملیۆن کەس بەرزبووەوە، لە کاتێکدا ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دابەزی بۆ
22 ملیۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردەمی کۆمارییەکاندا، لە شەستەکاندا،
کارێکی هەڵەیان کرد و دانیشتوانی تورکیان بە سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی منداڵبوون کەم کردەوە،
ئەمە هەڕەشەیەکی زۆر گرنگترە بۆ وڵاتەکەمان لە جەنگ، لە کاتێکدا لە پێناو چەمکی پووچ
شەڕمان لەگەڵ یەکتر دەکرد و کات و وزەی خۆمان بەفیڕۆ دەدا بەم شێوەیە پێکهاتەی نەتەوەیمان
لاواز کرد و لەناوەوە ڕووخاند بۆسەیەکی گەورەیان بۆ سەر وڵاتەکەمان دانا.
