قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرۆکی سوریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت.
قەیس خەزعەلی لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، لەلایەن دادگای عێراقەوە ئەحمەد شەرع تۆمەتبارکراوە، بۆیە ئەگەر بۆ دیداری بەغدا سەردانی عێراق بکات لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستگیری دەکەن.
هاوکات ئەمینداری عەسائیب داواش دەکات، ڕێز لە یاسا و بڕیارەکانی دادگا بگیرێت و لەو دۆسیەیەدا سەروەریی خاکی عێراق بپارێزرێت.