له‌ئه‌مریكا خۆپیشاندان دژى تره‌مپ ده‌ستى پێكرد

جیهان

20/04/2025‌ 2896 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەرتاسەری ئەمریکا، هەزاران کەس دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد.


هەزاران کەس لەبەردەم کۆشکی سپی لەواشنتۆن، خۆپیشاندانیان کردو ترەمپیان تۆمەتبارکرد بەوەی بەشێوەیەکی تاکڕەوانە حوکمڕانیی دەکات‌و بەبێ ڕێوشوێنی پێویست بیانییەکان دیپۆرتدەکاتەوە.

هاوڵاتییان دروشمی "نا بۆ پاشایەتی"و "بیانهێننەوە ماڵەوە" کە ئاماژەیە بەو کۆچبەرانە بەشێوەیەکی نایاسایی دیپۆرتکرانەوە،  بەرزکردەوە.

دەشڵێن:"ئەوانەی دیپۆرتکرانەوە بۆ سەلڤادۆر، مافی خۆیان لێ زەوتکرا، دەبێت ئاگاداری ئەوەبین کە بەمزوانە هاوڵاتیانی دیکەش لەمافەکانیان بێبەشدەبن".

هەروەها چەند خۆپیشاندانی دیکە لەنیویۆرک بەڕێوەچوو، سەدان کەس لەبەردەم کتێبخانەی گشتیی نیویۆرک کۆبونەوە، به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، لەچەند شارێکی دیکەش، خەڵک ناڕەزایەتیی هاوشێوەیان دەربڕیوە.