كۆنسووڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر داوا دەكات كە هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤیزە لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕمی (DS-160) پڕبكەنەوە.
كونسوڵخانەكە لە راگەیەندراوێكدا رونیكردەوە "خۆت فۆڕمی ئۆنلاینی (DS-160) پڕبكەرەوە، خودی خۆت بەرپرسیاریت لە دڵنیاییدان لەوەی هەموو زانیارییەكانی نێو فۆڕمی ئۆنلاینی دی ئێس 160 راست و دروستن."
دەشڵێت "داوای هاوكاری لە سەرچاوەیەكی متمانەپێكراو بكە. خۆت بەدوور بگرە لە هەڵە و ئەو شتانەی دەكرێت ببنە هۆی ساختەكاری، بۆئەوەی چاوپێكەوتنەكە لەدەست نەدەیت. بەكارهێنانی زانیاریی نێو فۆڕمی دی ئێس 160ی كەسێكی دیكە فێڵكردنە و پێدەچێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چاوپێكەوتنەكە، ئەوەش وابكات مەرجەكانی وەرگرتنی ڤیزە نەتگرنەوە."