سەڵاحەدین بەهادین سەردانی سری سورەییا ئۆندەر دەکات

کوردستان

20/04/2025‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی بەمەبەستی هەواڵپرسین و دڵنیایی لە دۆخی تەندروستی، سەردانی سری سوورەییا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەکات، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی نەخۆشییەوە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەستەنبوڵە. 

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ۲۰ی٤ی۲۰۲٥ سەڵاحەدین محەمەد بەهادین بە یاوەری د.لوقمان باسکەدێری نوێنەری یەکگرتوو لە تورکیا، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە ڕەوشی تەندروستی سری سوورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمڕالی، سەردانی نەخۆشخانەی فلۆرانسیان کرد لە شاری ئەستەنبۆڵ.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شاندەکەی یەکگرتوو لەلایەن پەروین بولدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و هاوکارانی لە پەڕلەمانتار و بەرپرسانی دەم پارتی پێشوازییان لێکرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی ئاماژەی بەوەکرد،" شاندی ئیمڕالی و سورەییا لە ڕێگایەکی باش و کاری خێردان، هەر بۆیە تەواوی خەڵکی کوردستان و ئاشتیخوازانی دونیا نیگەرانن بۆ نەخۆشی ئۆندەر و دوعای هەرچی زووە چاکبوونەوە بۆ بەڕێزیان دەکەن ".