ناوەرۆکی کۆبوونەوەی بەغداو هەولێر لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان

کوردستان

20/04/2025‌ 1069 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شاندی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لە هەولێر کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025 ، شاندی حکومەتی هەرێم و عێراق لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆبوونەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارو چاڵاکیەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا، هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاووتوێ کرد، لە بەرامبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لەم روەدا گیرا.