لەسەر داوای یەکێتی، مەسرور
بارزانی بڕیاریدا ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەی (هەژماری من) لە نوسینگەی سەرۆک
وەزیرانەوە بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابوری.
بەگوێرەی نوسراوێکی
دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە واژوی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانەکەی لەسەرە،
بەبڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم پڕۆسەی بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی
هەرێم (هەژماری من) بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابوری.
بەپێی بڕیارەکە،
وەزارەتی دارایی سەرپشک دەبێت لەبەڕێوەبردنی پڕۆژەکە، بە پێی
ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی، ئەژماری بانکی مووچەخۆرانی پارێزراو دەبێت.
لەنوسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەرتاسەری هەرێم فەرمانەکە لەلایەن
وەزارەتەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر شارپرێس ڕێککەوتنێکی یەکێتی و
پارتی لەبارەی پڕۆژەی (هەژماری من)ی ئاشکراکرد، بە پێی ڕێککەوتنەکەش یەکێتی بەڵێنی
داوە لەئەگەری جێبەجێکردنی داواکارییەکانی، پاڵپشتی لە پڕۆژەکە دەکات.