تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان نییە

کوردستان

20/04/2025‌ 175 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم دەڵێـت، لە هەرێمی كوردستان هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون نییە، ئامادەشین هاوكاریی تەندروستیی كەركووك بكەین.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی "ڕێژەی مردنی تای خوێنبەربوون زۆرە لەنێوان سەدا 50 تا 60ـە، چونكە تووشبووەكە تووشی خوێنبەربوونی ناوەكی دەبێتەوە و كۆنترۆڵكردنی ئەستەمە".

سامان بەرزنجی وتیشی "هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا چەند حاڵەتێكی هەبوو، توانیمان سەركەوتووانە چارەیان بكەین، ئێستا خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان هیچ حاڵەتێكی گومان لێكراویشمان نییە".