وادەی یەکخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80 ڕاگەیەنرا

کوردستان

20/04/2025‌ 680 جار خوێندراوه‌ته‌وه


فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، بڕیارە تاکو پێش کۆتایی ئەمساڵ پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە کۆتایی پێبهێنرێت.

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێرو مەخموری هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهاوكاریی هاوپەیمانان وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی یەكخستنەوەی هێزەكانیەتی، چاوەڕانیش دەكرێت پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و 80 تاکو پێش كۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بێت.

هاوکات بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە، تا ئێستا چوار فیرقە دروستكراون و هەموو پێداویستییەكانیان تەواو كراوە، وەزارەتی پێشمەرگەش سەرقاڵی پێكهێنانی دوو فیرقەی دیکەیە كە بڕیارە بەمزووانە ئەوانیش كارەكانیان كۆتایی پێبێت.