ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك هێرشى ئاسمانى ئه‌نجامدا

جیهان

21/04/2025‌ 4407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جاڕێکی دیکە ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی کردەسەر پارێزگای حودەیدە.


ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیکردەسەر دورگەی کامەران لەحودەیدەو هەروەها چەند ناوچەیەکی دیکەشی بۆمباران کرد.

ئەمریکا هەشت هێرشی ئاسمانی کردەسەر پێگەو سەکۆی موشەکیی حوسییەکانیان لەدورگەی کامەران لەحودەیدە.

ئەمریکا پشتڕاستیکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی دیکەی پێگەکانی حوسییەکانیان لەشارۆچکەی جوبە لەباشوری شاری مەئریب، بۆمباران کردوە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی سەر بەحوسییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، لانیکەم 12 کەس کوژراون‌و 30 کەسی دیکەش برینداربون.

شەوی شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشێکی چڕی ئاسمانییانکردەسەر یەمەن، میدیای حوسییەکانیش ڕایگەیاند، " ئەمریکا نزیکەی 50 هێرشی ئاسمانی کردوەتەسەر چوار پارێزگای یەمەن؛ ئەمەش یەکێک بوە لەدرێژترین هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر یەمەن لەم ماوەیەدا".

بۆمبارانەکە، شارەکانی سەنعا، حودەیدە هەروەها کەنار دەریاکان‌و چەند گەڕەکێکی لەپایتەختی یەمەن گرتوەتەوە.