شارپرێس:
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یاخود سبەی، داهاتی نانەوتی دەخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عێراق.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی هەرێم بەمیدیای نزیك لەپارتی، ڕاگەیاند، "بەشی زۆری ڕێكارەكانی تەرازوی پێداچونەوە (داهاتو خەرجی) تەواوبون، تەنها هەندێك وردەكاری ماون كە ئەگەر ئەویش تەواوبوو، پشكی بەغدا لەداهاتی ناوخۆ دیاریدەكرێتو دەخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عێراق".
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ئەگەرى هەیە ئەمڕۆ یاخود سبەی، داهاتی ناوخۆ بخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عێراق كە بڕەكەی نزیكەی 50 ملیار دینار دەبێت.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، پێویستە ئەوكارە بكرێتو ئینجا لیستی موچەی مانگی نیسان دەنێرن، تاوەكو بەغدا هیچ بیانویەكی نەبێتو كێشە بۆ لیستی موچە دروستنەكات.