پاپای ڤاتیکان چۆن کۆچی دوایى کرد؟

جیهان

21/04/2025‌ 5784 جار خوێندراوه‌ته‌وه


پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوون بە نەخۆشی، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو. 
 
پاپا فرانسیس بە بنەچە ئیتاڵییە، بەڵام لەدایکبووی شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتینە.

پاپای ڤاتیکان لە 17-12-1936لەدایکبوو، یەکەم کەسی بە رەچەڵەک ئەمریکای باشوور بوو کە ببێتە پاپا، ھاوکات دووەم کەسایەتیی کاسۆلیکی دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا بوو دوای گریگۆری سێیەم ئەو ناسناوەی وەرگرتبێت.
 
- لە 13ی ئاداری 2013 وەک 266ـەمین پاپای ڤاتیکان دیاریکرا.
 
- پێشتر بەرپرسیارییەتی سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکانی پێ سپێردرابوو.
 
- پێش ئەوەش سەرۆکی ئەسقەفەکانی بۆینس ئایرس بوو و لە ساڵی 2001 پاپا یۆحەنا پۆلسی دووەم ناسناوی (کاردیناڵ)ـی پێ بەخشی.
 
- ناوی فرانسیسی بۆ خۆی دانا وەک رێزلێنانێک بۆ فرانسیس ئاسیزی پیرۆز.
 
- پاپا فرانسیس زمانەکانی ئیسپانی، لاتینی، ئیتاڵی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئۆکراینی ھەروەھا ئینگلیزی دەزانی.