پارتی کاندیدی پۆستە وزارییەکانی کابینەی 10 دیاریدەکات

کوردستان

21/04/2025‌ 1861 جار خوێندراوه‌ته‌وه


پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کۆکردنەوەی سیڤی کردووە بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی لە کابینەی داهاتوی حکومەتدا بەریدەکەون.

میدیای پارتی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، پارتی لیژنەیەکی بۆ وەرگرتنی سیڤییەکان پێکهێناوە کە پشتیوان سادق وەکو سەرۆکی کوتلەی وەزاریی زەرد سەرۆکایەتیی دەکات.

ئاماژە بەوەشدراوە، مەکتەبی رێکخستنی پارتی بە نووسراوێک داوای لە لق و ئۆرگانەکان کردووە، ناوی ئەو کەسانە بنێرن کە بەربژێریان دەکەن بۆ پەرلەمانی عێراق.