شارپرێس:
سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى گه‌یشتنى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا (میت) بۆ شارى هه‌ولێر ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كۆبونهوهشمان ئه‌نجامداوه".
حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، له‌باره‌گای هه‌ولێری حزبه‌كه‌یان به‌ئاماده‌بونی سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی باڵای به‌ره‌ی توركمانی، پێشوازییان لههاكان فیدان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) كردوه.
تۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆلاى ئه‌وان، هاكان فیدان كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداون، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه نه‌كردوه.
ئه‌گه‌رچى تۆران كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى ئاماژه پێنه‌كردوه، به‌ڵام شارپرێس زانیاریی ده‌ستكه‌وتوه، ئێواره‌ى دوێنێ هاكان فیدان به‌سه‌ردانێكى به‌په‌له گه‌یشتۆته هه‌ولێرو هێزێكى تایبه‌تى هه‌رێمیش پاسه‌وانیان كردوه.
سه‌ردانى فیدان بۆ هه‌ولێر له‌كاتێكدایه، مانگى ڕابردوش سه‌ردانى عێراقى كرد‌و له‌گه‌ڵ لایهنو به‌رپرسه باڵاكانى حكومه‌تى عێراق كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.
سه‌ردانى به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى دراوسێ‌و به‌تایبه‌ت توركیا‌و به‌رپرسى میتى ئه‌و وڵاته‌ش بۆ هه‌رێم له‌كاتێكدایه، تیرۆرى كوردانى باكورى كوردستان له‌باشور زیادیكردوه، ئه‌مه سه‌ربارى هێرشه درۆنیه به‌رده‌وامه‌كان، هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌ردانى فیدان بۆ هه‌ولێر، ژنه چالاكوانێكى باكورى كوردستان له‌سلێمانى تیرۆركرا.
ش.هـ