شارپرێس:
فه‌ره‌نسا به‌فه‌رمى له‌سه‌ر زارى ئهمێلى ئهودیا كاسترا وه‌زیرى وه‌رزشى ئه‌و ووڵاته هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى سوكایهتىكردنى یاریزانه‌كانى ئهرجهنتنین به یاریزانه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند له‌دواى بردنه‌وه‌ى جامى جیهانى 2022ى قه‌ته‌ر.
ئهمێلى كاسترا، وه‌زیرى وه‌رزشى فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌یان به براوه ده‌زانن و ئه‌و سوكایهتیهش به یاریزانه‌كانیان به‌تایبه‌تى ئێم باپێ كرا له‌لایه‌ن گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین قبوڵ ناكه‌ن.
ووتیشى، به‌فه‌رمى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ووڵاته‌كه‌یان نیگه‌رانى به سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین گه‌یاندوه.
له‌دوا یارى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر ئه‌رجه‌نتین به‌لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر فهرهنساداو له‌كاتى خۆشحاڵى ده‌ربرین به‌هۆى بردنى جامه‌كه‌وه گۆڵپارێزى ئه‌رجه‌نتین بوكهڵهیهكى هاوشێوه‌ى یاریزانى فه‌ره‌نسى ئێم باپێ كرده باوه‌شى و به‌ناو هانده‌رانى ئه‌رجه‌نتین نمایشى ده‌كرد.
ئ.ق