شارپرێس:
له‌شارى سلێمانى‌و له‌یه‌كێك پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوندا، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى كرێكاری‌دا كه‌وته‌خواره‌وه‌و گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه كرێكاریشى كردوه، به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌یه‌كێك لهپڕۆژهكانی نیشتەجێبون له‌ناو شاری سلێمانی، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وتۆته خواره‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه.
له‌زانیاریه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له‌دایكبوی ساڵی 1989یه‌و خێزانداره‌و خاوه‌نى دوو منداڵه، له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵهخانهكهوه كه‌وته‌خواره‌وه، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی له‌پزیشكی دادی سلێمانیه.