شارپرێس:
بەهۆی ململانێی حیزبی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانەوە هێنانەكایەی قەزای حاجیاوا لە دەڤەری راپەڕین پەكیكەوتووە.
هاووڵاتیانی ئەم شارۆچكەیە نیگەرانن كە كارەكانی بەقەزابوونی حاجیاوا بەباشی ناچن بەڕێوە و پەكیكەوتووە، لەكاتێكدا ماوەی ساڵێك و پێنج مانگە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بڕیاری بەقەزابوونی دراوە، بەڵام تائێستا قایمقامی بۆ دیاری نەكراوە.