شارپرێس
رێکخراوی تەندروستی جیهانی
ڕایگەیاند، ساڵانه به‌هۆی جگهرهكشان زیاتر لە هه‌شت ملیۆن کەس گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن،
له‌و ژماره‌ش نزیكه‌ی ملیۆنێک و 300 هه‌زار كه‌سی جگه‌ره نه‌كێش، به‌هۆی بەرکەوتنیان
بە دوکەڵی جگه‌ره‌كێش گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ، رێکخراوی تەندروستی
جیهانی نوێترین ڕاپۆرتى خۆى بڵاوکردەوە تایبەت بە ئامارى جگەرەکێشان تێیدا هاتووە،
لە سه‌ره‌تای هاتنی ساڵه‌كانی هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا لە هەر پێنج کەسێكی پێگەیشتو، پێنج
كه‌سیان جگەرەیان كێشاوه یان ئه‌و خواردنەوانهی له توتن وه‌رگیراون خواردوەتهوه،
به‌ڵام لە ساڵی 2022ه‌وه ژماره‌كه‌یان بۆ یەک لە سه‌ر سێ كه‌مبوته‌وه، ئێستا له
سێ كه‌سی پێگه‌یشتو ته‌نها یه‌كێكیان جگه‌ره ده‌كێشێت و ژماره‌كه‌ش به‌رده‌وام رو
له دابه‌زین ده‌كات.
وەک لە ڕاپۆرتەکەدا
هاتووە، ساڵانه به‌هۆی جگهرهكشان زیاتر لە هه‌شت ملیۆن کەس گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن،
له‌و ژماره‌ش نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سی جگه‌ره نه‌كێش، به‌هۆی بەرکەوتنیان
بە دوکەڵی جگه‌ره‌كێش گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە بە
شێوه‌یه‌كی گشتی جیهان لەسەر رێگه‌ی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی توتنه، به‌جۆرێك
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ساڵی 2025 رێژەی به‌كارهێنانه‌كه له 25% دابه‌زێت.