شارپرێس:
بەڵگەی توێژینەوە لەزیادبوندایە کە ئاماژە بەکاریگەری ئەرێنیی شیرپێدانی سروشتیی لەسەر تەندروستیی دەرونی دایک دەکاتو یەکێک لەهۆکارە گریمانکراوەکانی ئەمەش هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسینە کە پێی دەوترێت هۆرمۆنی خۆشەویستیی.
دوای لەدایکبون، دەردانی ئۆکسیتۆسین دەبێتە هۆی ڕژانی شیری دایکو شیرپێدان دەستپێدەکات. دەردانی شیر دەتوانێت منداڵی تازە لەدایکبوو رازیی بکاتو هەستێکی "گەرمو تەمومژاوی" لەبارەی کۆرپەکەیەوە بۆ دایکەکە بەجێبهێڵێت.
بهگوێرهى هەواڵێکی مێدیکاڵ ئێکسپرێس، توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، شیرپێدانی سروشتیی مەترسی توشبون بەخەمۆکی کەمدەکاتەوە.
هەروەها توێژینەوەیەک لەساڵی 2021دا کراوە ئاشکرایکردوە، تا ژن زیاتر شیر بەمنداڵەکەی بدات، ئەگەری توشبونى بەخەمۆکیی دوای منداڵبون کەمتر دەبێتەوە.
شیرپێدانی سروشتیی سودی تەندروستیی تر بەدایکەکە دەبەخشێت، گرنگترینیان بریتین لە: ڕێگریکردن لەچەند توشبون بەجۆرێک لەشێرپەنجەی مەمکو شێرپەنجەی هێلکەدان، هەروەک کەمکردنەوەی مەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شەکرە.
و: ئاکۆ ئاڵی