شارپرێس:
وەزارەتی کشتوکاڵ‌و سەرچاوە ئاویەکانی حکومەتی هەرێم قه‌ده‌غه‌كردنى ڕاوه‌ماسى ڕادهگهیهنێتو ئاشكرایده‌كات، له5ى مانگى داهاتوو تاوه‌كو 15ى حوزه‌یران له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ڕاوى ماسى قه‌ده‌غه‌یه، له‌و ڕوهشهوه نوسراوێکی گشتاندوەو پارێزگاکان‌و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی لەبڕیاری وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی ئاگادارکردوەتەوە.
نوسراوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی شوباتی 2024 دەرچوەو بڕیاردراوە لەپێنجى مانگى داهاتوو تاوه‌كو 15ى 6ى ئه‌مساڵ لەتەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، جگە لهبەنداوی موسڵ، وەرزی قەدەغەی ڕاوکردنی ماسییە، بەڵام لە16ى 6ى ئه‌مساڵ بڕیارەکە کۆتایی دێت‌و ڕاوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له ڕۆژى 1ى 4ى 2024 تاوه‌كو 1ى 7ى ئه‌مساڵ ڕاوکردنی ماسی لەبەنداوی موسڵ قەدەغە دەبێت‌و لە 2ى 7ى ئه‌مساڵ له‌و به‌نداوه‌ش ڕاوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
هەر لەنوسراوەکەدا هاتوە، لەهەموو کاتەکانی ساڵدا ڕاوکردنی ماسی بەکارەبا، مادە ژەهراوییەکان، تەقەمەنییەکانو تۆڕی کون ورد قەدەغەیە، بۆیە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵو ڤێتەرنەری تەواوی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، کە پابەندی بڕیارەکان بن‌و لەم ماوانەی دیاریکراون، کە بەوەرزی قەدەغەی ڕاوکردن ناوبراوە سەرپێچی نەکەن.
ئەو ماوانەی بۆ قەدەغەی ڕاوی ماسی دیاریکراوە، بەماوەی دانانی گەرای ماسییو ماوەی زیادبونی سامانی ماسی هەژماردەکرێت، بۆیە ڕاوکردن تێیدا قەدەغەکراوە.