شارپرێس:
گروپێكی نەتەوەپەرستی تورك سووتاندنی بازاڕی لەنگەی هەولێری لە ئەستۆگرت و دەڵێت بازاڕی كەركوكیشیان سووتاندووە.
گروپێكی نەتەوەپەرستی توركی بە ناوی "رێكخستنی پەیمانی میللی توركی" دەڵێن، ئەوان بازاڕی لەنگەی هەولێریان سوتاندووە و دەشڵێن، هۆشدارییەكانمان جێبەجێ نەكرێت بەردەوام دەبین.
گروپەكە لە ماڵپەڕی فەڕمی خۆی راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت ئامانجیان هەڵكردنی ئاڵای توركیا لە قەڵای هەولێر و گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەیە بۆ سەر خاكی توركیا.