لە 3ی ئایاری 2024 كۆنفرانسێكی هاوبەشی كوردی و عەرەبی ئەحوازی لە شاری برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا ساز دەكرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئەم کۆنفڕانسە لەلایەن بزوتنەوەی سەربەخۆیخوازان و ڕێکخراوێکی عەرەبەکانی ئەحوازەوە ڕێکدەخرێت.
لەو كۆنفراسەدا تاووتوێی هەڕەشەكانی ئێران بۆ سەر جیهان و ناوچەكە، پرسی دیاریكردنی مافی چارەی خۆنوسین، سەربەخۆی سیاسی نەتەوەكانی كورد و عەرەبی ئەحوازی، بەلوچ و كاسپیەن دەكرێت وەک لە ستانداردە نێودەوڵەتییەكاندا باسی کراوە.
هەروەها بۆ کۆنفڕانسەکە، 30 كەسایەتی و زیاتر لە 100 میوانی دیکە لە کەسانی، سیاسی، پەرلەمانتار، ڕۆژنامەوانی کورد و ئەوروپی و وڵاتانی عەرەبی بەشداری دەكەن و بانگێشتکراون.